تبلیغات
"سنه دژ " - باوه‌شێن

ای پادشه خوبان داد از غم تنهایی دل بی تو به جان آمد وقت است که باز آیی


Admin Logo
themebox Logo
نویسنده : کریمی
تاریخ:یکشنبه 26 دی 1389-08:46 ب.ظ

باوه‌شێن

 

گوتم ده‌ردی ئه‌وینت، دڵ‌ته‌زێنه‌

گوتی ئه‌و ده‌رده‌ بۆ شیعرت، هه‌وێنه‌

گوتم ڕێژنه‌ی قژت، سایه‌ی سه‌رم بێ

گوتی ئه‌و سێبه‌ره‌، عیلله‌ت په‌ڕێنه‌

گوتم چاوی له‌ به‌ر هه‌ڵنایه‌ هه‌نیه‌ت

گوتی جه‌زبه‌ی هه‌یه‌، چاو هه‌ڵمه‌هێنه‌

گوتم تیری موژه‌ت، عاشق ده‌پێکێ

گوتی ئه‌و تیره‌، هه‌ر عاشق به‌ خوێنه‌

گوتم ئه‌و چاوه‌ بازانه‌ت منی کوشت

گوتی نێچیره‌ عه‌شقی ئه‌و شه‌هێنه‌

گوتم وه‌ک چی ده‌چێ ئه‌و کوڵمه‌ سووره‌ت

گوتی قیبله‌ی دڵه‌، سه‌ر دانه‌وێنه‌

گوتم عه‌تری هه‌ناسه‌ت، مه‌ستی کردم

گوتی ئه‌و عه‌تره‌، باده‌ی خه‌م‌ڕه‌وێنه‌

گوتم لێوت، وه‌کوو غونچه‌ی گوڵانه‌

گوتی غونچه‌ له‌ کوێ وا دڵ‌ڕفێنه‌؟

گوتم وه‌ک به‌ندی هه‌وری لاره‌ ده‌نگت

گوتی ئه‌و ده‌نگه‌، به‌ندی دڵ‌پسێنه‌

گوتم تا ده‌ست هه‌ڵێنی، به‌رزه‌ باڵات

گوتی ناگاتێ ده‌ستت، سه‌ر هه‌ڵێنه‌

گوتم بۆم‌ ده‌رخه‌، سێوی باغی سینگت

گوتی ده‌رنایه‌ وا زوو له‌و که‌لێنه‌

گوتم کۆن بوو له‌ دڵما ڕه‌نجی دووریت

گوتی شیعرێکی تازه‌م، بۆ وه‌خوێنه‌

گوتم گۆوه‌نده‌، بریا تۆم ده‌گه‌ڵ بای

گوتی یادێکی من، تاسه‌ ‌شکێنه‌

گوتم دامناوه‌ ئه‌مشه‌و بێمه‌ ژوانێ

گوتی نابیسی هه‌رگیز ئه‌م به‌ڵێنه‌

گوتم خۆزگه‌ له‌ ئامێزم ده‌گرتی

گوتی خه‌ونێکی خۆشه‌، مه‌یڕه‌وێنه‌

گوتم خۆ که‌عبه‌ که‌ج نابێ به‌ ماچێ

گوتی زیاتر له‌وه‌، پێ هه‌ڵمه‌هێنه‌

گوتم ئاهی "وه‌فا" ده‌ت‌پێکێ ئاخر

گوتی چه‌ند خۆشه‌ بای ئه‌و باوه‌شێنه‌




داغ کن - کلوب دات کام
نظرات() 


foot pain after surgery
جمعه 9 تیر 1396 09:11 ب.ظ
What's up i am kavin, its my first occasion to commenting anywhere, when i read this article i thought i could also make comment due to this good article.
foot pain relief
چهارشنبه 31 خرداد 1396 05:46 ب.ظ
We're a group of volunteers and opening a brand new scheme in our community.

Your website provided us with useful info to work on. You have done a formidable activity and our whole
group will be grateful to you.
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر